کوردستانی
"ئەگەر نانێکتان هەیە لەگەڵ ئەم توێژە بیکەن بە دوو بەشەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی داوای لە سەرمایەدار و بازرگانان و خێرخوازان کرد، هاوکاری خاوەن پێداویستییە تایبەتاکان بکەن و رایگەیاند "ئەگەر نانێکتان هەیە لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتاکان بیکەن بە دوو بەشەوە".
ژمارەیەك لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ئەمڕۆ دوو شەممە 12ی تەمووزی 2021 لە بەردەم تەلاری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان ساز كرد و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانیش چووە ناو خۆپیشاندەران و داوای لە سەرمایەدار و بازرگان و خێرخوازان کرد هاوکاری خاوەن پێداویستییە تایبەتاکان بکەن بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە جەژنکردن.
وتیشی "هاوكاری کردنی خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان ئەركێكی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی و ویژدانی و ئەخلاقییە".
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە گوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە رووی داراییەوە لە ئاستێکی خراپدایە و چەندین جار ناڕەزاییان دەربڕیوە.
ر.ر