کوردستانی
لەبارەی دۆخی کارەبای دوو پارێزگاوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەڵەبجە و بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی سنوورەکە کۆبووەوە.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تەموزی 2021 بە ئامادەبوونی ئەندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەڵەبجە و بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی سنوورکە بارودۆخی کارەبای هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای هەردوو پارێزگاکە تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا بۆ ئەزموونە وەزارییەکانی قوتابیان و خوێندکاران، کارەبایەکی زیاتر بدرێت، بە تایبەتی بۆ ئەو قوتابخانە و ناوهندانهی كه ئهزموونهكان تێیدا بهڕێوه دهچن، هەروەها لە رێگەی کەمکردنەوەی رۆتین و زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، بڕیار لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاوڵاتییان درا کە ئامانجی سەرەکی کار و پرۆژەکانی وەزارەت خزمەتکردنی هاوڵاتییانە.
ئەوەشخرایەڕوو، شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا لە مانگی رابردوو 84 ملیۆن دۆلار بووە، لە کاتێکدا تەنیا 11 ملیۆن دۆلار داهات کۆ کراوەتەوە، وەزیری کارەبا رایگەیاند "بەبێ پێدانی نرخی کارەبا ناکرێت خزمەتگوزارییەکانی باشتر بکرێت و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبا بدرێتە هاوبەشان".
هەروەها لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە پێوەری زیرەک کرا و ئاماژە بەوەدرا، پرۆسەی بەستن و بەکار خستن و خوێندنەوەی کرێی کارەبا بە پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت، چۆنکە دەستکەوتەکانی زۆرن و بە سەدان سەرپێچی و کەموکوڕیی دەستنیشان کردووە، کە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دایە، هەروەها بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەک (756 هەزار پێوەر)، بارزۆری لەسەر کارەبا لە 45% بۆ 35% کەم بووەتەوە و هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچییەکان لە هەردوو پارێزگاکە فراوانتر دەکرێت و پۆلیسی کارەبا بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکات.
س.س