کوردستانی

کێشەی کەم ئاوی لەم گەڕەکانە چارەسەر کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی کەم ئاوی لەم گەڕەکانە چارەسەر کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوێنێ بەهۆی کارکردنی کۆمپانیایەکەوە هێڵی سەرەکی پرۆژەی ئاوی ئیفرازی یەکی شاری هەولێر شکا، ئەمەش کێشەی کەم ئاوی لە بەشێک لە گەڕەکانی شاری هەولێر دروستکرد.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە 11ی تەموزی 2021 بەهۆی کارکردنی کۆمپانیایەکەوە هێڵی سەرەکی پرۆژەی ئاوی ئیفرازی یەکی شاری هەولێر شکا، ئەمەش کێشەی کەم ئاوی بۆ لە 8% گەڕەکەکانی شاری هەولێر دروستکرد".

بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی هەشت کاتژمێردا هێڵەکە لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێرەوە چاککرایەوە، دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتە لەئێستادا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan