کوردستانی

بۆ دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر‌ دوو كۆمپانیا پڕۆپۆزه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌شكردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر‌ دوو كۆمپانیا پڕۆپۆزه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌شكردووه‌
مةودا ميديا-

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێمى كوردستان رایدەگەیەنێت یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه لة كابينةى نؤيةمدا‌، درووستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره و بؤ ئةو مةبةستةش‌ دوو كۆمپانیا پڕۆپۆزه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت كردووه.
 
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومةتى هەرێمى كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتي "یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ندێك سستی تێكه‌وت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ هاوكاری دوو كۆمپانیا قۆناغی توێژینه‌وه‌ ته‌واو بووه‌".
 
وةزيرى ئاوةدانكردنةوةى هةريَمى كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووة "دوو كۆمپانیا‌ پڕۆپۆزه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت كردووه‌، دواتر وه‌زاره‌ت شیكردنه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات و كار له‌سه‌ر پلانی جێبه‌جێكردن ده‌كه‌ین و به‌هیواین له‌ ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌دا به‌ردی بناغه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دابنێین".
 
خ.غ

Qaiwan
Qaiwan