کوردستانی

منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین خنکاندنی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی لە ناحیەی سەرکەپکان راگەیاند کە لە باخەکەی خۆیاندا کەوتووەتە ناو حەوزی ئاوەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو تەرمی منداڵێڪی گەیەندرایە پزیشڪی دادوەری رانیە بەناوی (ت، م، خ) تەمەن سێ ساڵ لە رەگەزی نێر دوای ئەنجامدانی پشڪینی توێڪاری بۆتەرمەڪەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بە وتەی دایک و باوکی  منداڵەکە کاتێك ڪە لەناو باخەڪەی خۆیان لە ناحیەی سەرڪەپڪان سەرقاڵی ڪارڪردن بوون منداڵەڪەیان ڪەوتووەتە ناو حەوزی ئاو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە، هەروەها مەلەفی لێڪۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەڪە بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan