کوردستانی

تەندروستیی هەرێمی کوردستان هاوکاری بریندارانی زیقار دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی هەرێمی کوردستان هاوکاری بریندارانی زیقار دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشانی نەخۆشخانەی ناسریە لە زیقار.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "شەوی رابردوو سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی پەیوەندی بە هەریەکە لە وەزیری تەندروستیی عیراق، و پارێزگاری زیقار و بەڕێوەبەری تەندروستیی زیقارەوە کردووە و ئامادەیی هەرێمی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە".

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێک لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە پارێزگای زیقار زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ر.ر
Qaiwan
Qaiwan