کوردستانی

‌هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


‌هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ له‌ 25ی ئه‌م مانگەوە بەهۆی دەستپێکردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ كاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا رابگیرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئه‌مڕۆ سێشەممە 13ی تەموزی 2020  به ‌ئاماده‌بوونی ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌، كاروان ره‌زا ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی پۆسته‌ و گه‌یاندن و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری خزمه‌تگوزاری گه‌یاندن له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا و بڕیاری راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت درا لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی".

ئەوەش خراوەتەڕوو‌ "وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكانی گه‌یاندن، ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگرتنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت بوو له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه‌كانی ئه‌مساڵ، ئه‌ویش به‌ هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ رێگریكردن له‌ دیارده‌كان و شێوازه‌كانی غش (قۆپیه‌) كردن له‌ ئه‌زمونه‌كانی ئه‌مساڵ به‌ تایبه‌ت قۆناغی 12ی ئاماده‌یی كه‌ بریاره‌ 25ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت".

ئاماژە بەوەشدراوە "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌وباس كرا له‌سه‌ر كێشه‌ و ناڕه‌زایی هاوڵاتییان و به‌كارهێنه‌رانی هێڵه‌كانی گه‌یاندن به‌ تایبه‌ت خزمه‌گوزاری ئینته‌رنێت كه‌ پێویسته‌ باشتر بكرێن و به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە ساڵانە لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی هێڵەکانی ئینتەرنێت لەکار دەخرێن بۆ رێگریکردن لە دیاردەی (قۆپیە)کردن.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان