کوردستانی

نوێترین زانیاری لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە خانەنشینەکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە خانەنشینەکە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە پیاوێکی بە ساڵاچووی خانەنشین لە سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایدەگەیەنێت تەرمەکەی لەئێستادا لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تەموزی 2021 نزیکەی کاتژمێر 09:00 ئاگادارکراونەتەوە کە خانەنشینێک لە کاتی مووچە وەرگرتندا گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێش گەیشتنی تیمەکانمان ئەو هاوڵاتیتە کە ناوی (حوسێن محەممەد ئەمین) بووە و لەدایکبووی ساڵی 1946 بووە گیانی لەدەستداوە".

لەبارەی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەیەوە وتی "تەرمەکەی لەئێستادا لە پزیشکی دادی سلێمانییە توێکاری بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی بزانین".

 ئەوە لە کاتێکدایە ئەمە چەندەمین جارە هاوڵاتیان لە کاتی سەرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا گیانیان لەدەستداوە یان دۆخی تەندروستییان تێکچووە و لە هۆشخۆیان چوون.

ر،ر
Qaiwan
Qaiwan