کوردستانی
بریندارێکی ئاگرکەوتنەوەکەی هەولێر گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یه‌كێك له بریندارانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی مزگه‌وتی حاجی بارۆ گه‌ردی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی لەدەستداوە و وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێریش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر بە مەودا میدیای راگه‌یاند "یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانەی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی مزگه‌وتی (حاجی بارۆ گه‌ردی) له گه‌ڕه‌كی نازنازی شاری هه‌ولێر برینداربوو سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تەموزی 2021 بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە".

وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دۆخی برینداره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و رووداوه ناجێگیره و لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان".
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی شەممەی رابردوو کە دەکاتە 10ی تەموزی 2021، له‌كاتی چاككردنی موەلیده‌یه‌ك، ئاگرێك له مزگه‌وتی حاجی بارۆ گه‌ردی كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه، مزگه‌وته‌كه به ته‌واوه‌تی سوتا و سێ كه‌س كه یه‌كێك له برینداره‌كان خاوه‌نی مزگه‌وته‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه كه له‌گه‌ڵی كاریان كردووه بە سەختی برینداربوون.

ر.ر