کوردستانی
لەبارەی ئاسایبوونەوەی دەوامی فەرمانبەرانەوە بڕیار دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن كۆكبوون لەسەر ئەوەی لێبڕینی موچە كۆتایی پێبهێنرێت، ئاماژەی بەوەشکرد لەبارەی ئاساییكردنەوەی دەوام و پەیوەستكردنی بە لێبڕینی موچە، وەكو پێشنیاز دەنێرنە ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تەموزی 2021 ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەندا تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن كۆكبوون لەسەر ئەوەی لێبڕینی موچە كۆتایی پێبهێنرێت و هاوسەنگی لەنێوان مووچە و دەوامی فەرمانبەران دروستبكرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بۆچوونە لەبارەی ئاساییكردنەوەی دەوام و پەیوەستكردنی بە لێبڕینی مووچە، وەكو پێشنیاز دەنێرنە ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستان".
باسی لەوەشکرد "هاوسەنگییەكە بە ئاساییكردنەوەی مووچە و پێدانی شایستە داراییەكان بە فەرمانبەران دەبێت، لە بەرانبەر ئەوەشدا حكومەت دەبێت ئەرك و دەوامی فەرمانبەران دیاریبكات بە رەچاوکردنی دۆخی تەندروستیی سلێمانی".

س،س