کوردستانی

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژێک پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا-

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشه‌ممه‌، 14ی ته‌موزی 2021 پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگا حکومیەکاندا.

لە راگەیەندراوێکدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "به‌بۆنه‌ی رۆژی راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی كۆماری عیراق له‌ 14ی ته‌موزی 1958 پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان". 

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی 14ی ته‌موزی 1958 كوده‌تای سه‌ربازی به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی عێراقدا كرا و دامه‌زراندنی كۆماری عیراق راگه‌یه‌ندرا.

ر.ر
Qaiwan
Qaiwan