کوردستانی

لەم ناوچەیە شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەیە شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە دەستیپێکرد
مەودامیدیا-

میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" رایدەگەیەنن له ده‌ڤه‌رى بادینان شه‌ڕێكى قورس له‌نێوان گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ و سه‌ربازانى سوپاى توركیادا دەستیپێکردووە.

بەشێک لە میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویانکردەوە، له‌ چیاى (خامتیرى) شه‌ڕێكى قورس له‌نێوان گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ و سوپاى توركیادا ده‌ستىپێكردوه‌ و به‌رده‌وامه، لای خۆشییەوە سەربەست سەبری ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی رەتیکردەوە ئەمڕۆ هیچ پێکدادانێک لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە رووی دابێت.

ناوبراو لە لێدوانەکەیدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەردەوام لەو سنوورانە رووبەڕوبوونەوە لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روودەدات، بەڵام ئەمڕۆ هیچ شەڕێک لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا رووینەداوە".

بەپێی ئە زانیارییانەی مەودا میدیا لە میدیاکانی نزیک لە پەکەکەوە وەریگرتووە، ئێستا له ‌گوندى ده‌ركار له ‌ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵا، ده‌نگى چه‌كى دۆشكه‌ ده‌بیسترێ ‌و باس له‌ وه‌ده‌كرێت له‌و گونده‌ش پێكدادانى سه‌خت به‌رده‌وامه‌.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بەردەوام شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیادا روودەدات.

ر.ر
Qaiwan
Qaiwan