کوردستانی

پۆلیس ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری داواكراو ده‌ستگیرده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری داواكراو ده‌ستگیرده‌كات
مه‌ودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی 3 تۆمه‌تباری داواكراوی راگه‌یاند كه‌ له‌ دادگای كه‌رخی شاری به‌غدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "توانیویانه‌ 3 تۆمه‌تباری به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن دادگای كه‌رخی شاری به‌غدا بۆ ده‌رچووه‌ و له‌ یاسا هه‌ڵهاتوون، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ به‌ پێناسی ساخته‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ سلێمانی".

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی وتی "تۆمه‌تباره‌كان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌كره‌جۆ و كانی كورده‌ و كانی سپیكه‌ بوون هێزه‌كانی پۆلیس توانیویانه‌ شوێن پێیان هه‌ڵبگرن و ده‌ستگیریان بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌یان له‌ دادگای كه‌رخه‌ رێكاری یاسایی گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ دادگای ناوبراو".

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وتیشی "شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان 2 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ هه‌ستاون به‌ بڕینی دوكانێك له‌ شه‌قامی ئۆرزدی شاری سلێمانی".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "دوو تۆمه‌تباری تر به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركراون و به‌پێی مادده‌ی 14ی مخدرات به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌".
Qaiwan
Qaiwan