کوردستانی

پرۆسەی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسەی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دواخرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە پرۆسەی دانیشتنی دادگاییكردنی پێنج لە دەستگیركراوانی بادینان بەڕێوەچوو، بەڵام بەشێکی پرۆسەکە بەهۆی کەمی کاتەوە دواخرا بۆ 20ی ئەیلولی 2021.

لەو بارەیەوە شۆڕش لەک، کە یەکێکە لە ئەندامانی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی چالاکوان و دەستگیرکراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پرۆسەی دادگایی کردنی پێنج لە دەستگیرکراوانی بادینان لە دادگای کەتنی دووی هەولێر بەڕێوەچوو و دەستگیرکراوەکان وتەیان لێ وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی کەمی کاتەوە نەتواندرا وتەی داواکاری گشتی و تیمی پارێزەران وەربگیرێت، بەو هۆیەوە پرۆسەی دادگاییکردنەکە دواخرا بۆ 20ی ئەیلولی 2021".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەستگیرکراوەکان لەسەر یەکدی کرابوون بە شاهید و سەرجەم ئەو تۆمەتانەیان رەتکردەوە کە خرابووە پاڵیان"، وتیشی "ئەو دەستگیرکراوانەی ئەمڕۆ دادگاییکردنیان هەبوو هەریەکە لە؛ سلێمان کەمال سلێمان، فرسەت ئەحمەد سەعید، عامر خالید عکید، سلێمان موسی ئەحمەد و جەمال خەلیل مەجید بوون".

ئەوەش لەکاتێکدایە لە مانگی 11ی 2020  ژمارەیەک لە رۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی و سیخوڕیکردن و هەوڵی تیرۆرکردن و دروستکردنی گوروپی چەکداری دەستگیرکراون و تا ئێستا لە زینداندان.

 ر،ر
Qaiwan
Qaiwan