کوردستانی
وەزارەتی کارەبا ماوەی کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک کەم دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سه‌رپێچییه‌كان له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با كه‌مبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه كوژاندنه‌وه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له 45 خوله‌كه‌وه بۆ 20 خوله‌ك كه‌م بكرێته‌وه.
لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئه‌مڕۆ كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌با، بارودۆخی كاره‌بای پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی كاره‌بای هه‌ردوو ده‌ڤه‌ره‌كه تاوتوێكرد، له‌كاتێكدا ئێستا پێدانی كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌ت، به‌تایبه‌تی به‌شی دابه‌شكردن قۆناغی باشی بڕیوه و له كۆتا ساته‌كانی بڕیارداندایه، كه یه‌كێ له خواسته‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كاره‌با بووه".
ئاماژە بەوەشکراوە "پێوه‌ری زیره‌ك توانیویه‌تی به‌شێكی زۆری كاره‌با كۆنترۆڵ بكات، به‌تایبه‌تی له بواری ده‌ستنیشانكردنی جۆری سه‌رپێچییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆری له‌سه‌ر كاره‌با، كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا، له %49 بۆ 38% دابه‌زیوە".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا باس لەوەشکراوە "ده‌ره‌نگ پێدانی پسوڵه‌ی كاره‌با به هاوبه‌شان، به یه‌كێك له كه‌موكورتییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌با ده‌ستنیشانكرا، كه بووه‌تە هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی وه‌زاره‌ت".
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه "هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای له توركیا هاورده نه‌كردووه، به‌ڵكو عیراق بڕه كاره‌بایه‌كی له توركیای كڕیوه كه به هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با هه‌رێمی کوردستان تێپه‌ڕده‌بێت و به‌هۆیه‌وه كێشه‌ی ڤۆڵتیه و بارزۆری له‌سه‌ر تۆڕی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمیش چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
ئەوە لە کاتێکدایە ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زۆردەبێت و هاوڵاتییانیش نیگەرانن لەوەی کە حکومەت ناتوانێت وەک پێویست کارەبای نیشتیمانی دابین بکات.
ر.ر
بیروڕا



