کوردستانی
لیژنەی دارایی چۆنێتی خەرجکردنی 200 ملیارەکە تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌دواداچوونی بۆ شێواز و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا دەکات كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی تەموزی 2021 لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری کۆبووەوە و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و داهاته‌كان و باج و هاتنی 200 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیی عیراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا و بڕیاردرا نوسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر داهاته‌كانی هه‌رێم بدات به لیژنه‌كه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "لیژنه‌ی دارایی داوایكردووه، حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه له‌باره‌ی هاتنی 200 ملیار دیناره‌كه و میكانیزمی خه‌رجكردنی بدات به لیژنه‌كه، ده‌رباره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ش، لیژنه بڕیاریدا ئاماده‌كاری بكات بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه".
ئەوە لە کاتێکدایە 11ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێ كردنی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق، یه‌كه‌مین بڕه پاره له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراق، كه بڕی 200 ملیار دیناره، خرایه سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له بانكی ناوه‌ندی عیراق لقی هه‌ولێر.
ر.ر
بیروڕا



