کوردستانی
پێنجوێن؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا دووکەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاتوچۆی پێنجوێن رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پێنجوێن–سەیدسادق روویدا و بەو هۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
سەرکەوت مەجید، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرلەبایانی ئەمڕۆ چوارشەممە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە سەر رێگەی پێنجوێن- سەیدسادق نزیک گوندی 'تەڕاتەوەن' روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە لە جۆری بارهەڵگرە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە، شۆفێرێک و سەرنشینێکی تێدابووە و سەرنشینەکە یەکسەر گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەش بە سەختی بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای پێنجوێن کراوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە رووداوەکانی هاتوچۆ بەردەوام لە زیادبووندایە و شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی و پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێرنەوە.
ر.ر

بیروڕا