کوردستانی

لەبارەی دابەشکردنی سێ مووچەی توێژێک زانیاری دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دابەشکردنی سێ مووچەی توێژێک زانیاری دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ ئەم مانگە سێ مووچە نادرێت بە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پێدانی سێ مووچە بە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەموز بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەم مانگە سێ مووچە نادرێت بە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ ئەم مانگی تەموز لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکانیان لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکە وەردەگرن، واتە مووچەی یەک مانگە".

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە مووچەی نۆ مانگیان پێدرا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan