کوردستانی

بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ بڕی 25 گرام مادده‌ی كریستاڵی پێگیراوه‌.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ "له‌ 1ی شوباتدا كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌ به‌ناوی(گ، ا، م)كه‌ بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ كردووه‌، ناوبراو دانیشتووی چه‌مچه‌ماڵه‌ و بڕی 25 گرام كریستاڵ و 1000 دۆلاری ساخته‌ی پێگیراوه‌، كه‌ هه‌وڵیداوه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانیدا هاتووه‌ "به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 14ی مخدرات و مادده‌ی 281ی ته‌زویر راگیراوه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان