کوردستانی

ئاگادارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-
 
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنى تەندروستیی سلێمانى ئاگادارییەکى لەبارەى کوتانى ڤاکسینى کۆرۆناوە بڵاوکردەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 16ى تەموزى 2021 لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنى تەندروستیی سلێمانى رایگەیاند "بەهۆی پشووەكانی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ئاگاداریی ئەو کەسانە دەكەین كە كوتانیان هەیە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ (دۆزی دووەم و دۆزی یەكەم كەناویان هاتووەتەوە لە رێگەی ئۆنلاینەوە) لە بەڕێوەبەرایەتەكەمان رۆژانی (یەكشەممە و دووشەممە 18 و19 / مانگ) دەتوانن سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكەیان".
 
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دوای جەژن راستەوخۆ بەردەوام دەبن لە پێدانی ڤاكسین.
 
ر.ر
Qaiwan
Qaiwan