کوردستانی
سۆران؛ سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سۆران رایگەیاند، بەتۆمەتی دزیکردن سێ کەسیان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لەلایەن دوو ئافرەت ئاگادار کراینەوە کە بڕێک پارە و مۆبایلێکیان لە ناو بازاڕی سۆران لێدزراوە، دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بەلێکۆڵینەوەکرد و هەرزو توانرا سێ تۆمەتبار لەسەر ئەو کەیسە دەستگیربکرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو تۆمەتبارانە پێکهاتوون لە ژن و پیاوێک و مێردمنداڵێک کە خەڵکی چوارقورنەی سەربە قەزای رانیەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو، لە ئێستادا تۆمەتباران بە پێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ر.ر