کوردستانی
ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی لە سلێمانی رفێندرا لە هەولێر دەستی بەسەرداگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، پێنج کەسیان بە تۆمەتی فێلکردن دەستگیرکردووە کە دوو ئۆتۆمبێلیان بردووە، سێ لەو تۆمەتبارانەش چەکدار بوون.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی نووسراوێكی فەرمیی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كرد، كە دوو ئۆتۆمبێل بە فڕوفێل بردراون و هێنراونەتە پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن".

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "بە تۆمەتی فڕوفێڵ، پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە سێ لەو تۆمەتبارانە چەكدار بوون و دوای دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەكرێنەوە، تاوەکو بدرێنەوە بە خاوەنەكانیان".
پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووتەڕوو، تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی مادەی 456 تۆمەتبارەکان راگیران.
ر.ر