کوردستانی

"به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی و حكومه‌ت له‌ باره‌ی گران بوونی نرخی غاز بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێك شكسته‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی و حكومه‌ت له‌ باره‌ی گران بوونی نرخی غاز بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێك شكسته‌"
مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت به‌یاننامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و روونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی غاز له‌ هه‌ولێر و دهۆك هیچ بنه‌مایه‌كی نیه‌ و بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێك شكست و قه‌یرانه‌.

رێكه‌وت زه‌كی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "به‌یاننامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و روونكردنه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی قه‌یرانی غاز له‌ هه‌ولێر و دهۆك ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه‌ و روویه‌كی تری هه‌یه‌".
رێكه‌وت زه‌كی، وتیشی "ئه‌وه‌ی باسكراوه‌ ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ وانیه‌ و شێوێنراوه‌ بۆ مه‌رامی سیاسی و بۆ له‌ بیربردنه‌وه‌ی هه‌ندێك قه‌یران و شكستی تر".

ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌ 3 به‌یاننامه‌ی جیادا رایانگه‌یاند "هۆكاری گران بوونی نرخی غاز له‌ هه‌ولێر و دهۆك بۆ كه‌سانێكی ده‌ست رۆشتوو له‌ سلێمانی و گه‌رمیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و وه‌ك كارتێكی فشار رێگه‌یان نه‌داوه‌ به‌شه‌ گازی شل بگاته‌ هه‌ولێر و دهۆك". 
Qaiwan
Qaiwan