کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: قورسترین سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە لە گەندەڵی تێوەدەگلێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لێپرسراوانی بەشێک لە یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند "سزای گەندەڵکاران دەدەین و پاڵپشتیی کەسانی دڵسۆز دەکەین".
قایمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی 16ی تەمووزی 2021 راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەرکی سەرەکیی فەرمانگە حکومییەکان خزمەتکردنە و کاری جیددی دەکەین بۆ گەیاندن و پێشکێشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاونیشتمانیان و جێبەجێکردنی پرۆژەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوتەڕوو جێگری سەرۆکی حکومەت رایگەیاندووە "بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی حکومەت و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەو کەسانەی کاری باش دەکەن و خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن، پاڵپشتی دەکرێن، بەڵام لە بەرامبەردا قورسترین سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە تێوەبگلێن لە گەندەڵی و پۆست و پێگەکانیان بۆ مەرامی تایبەتی بەکاربهێنن و دڵسۆز نەبن لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی پێیان سپێردراوە".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوەشکردووەتەوە "بە هیچ جۆرێک رێگە بە هیزە ئەمنییەکان نادرێت دەستێوەردان لە کاروباری بازاڕ و سیاسەت و بژێویی ژیانی خەڵکدا بکەن".

باسی لەوەشکردووە، تەنیا ئامانج لەو بڕیار و گۆڕانکارییانە خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانیان و جێبەجێکردنی ئەرکی دامەزراوەکانی حکومەتە لە ئاستێکی باش و پێویستدا لە بەرامبەر خەڵک و رێگریکردن لە هەر هەڵە و کەموکورتییەک کە زیان بە ژیان و کاسبیی خەڵک بگەیێنێت.
ر.ر
ر.ر
بیروڕا