کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا دەکات بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی وەکو جینۆساید. 

لە تویتێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان وەکو جینۆساید لە پەرلەمانی بەلجیکا، هەنگاوێکی گرنگە، پێشوازی لێده‌که‌م". 

سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هیوادارم ‌په‌رله‌مانی وڵاتانی د‌یکه‌ش هەنگاوی وا بنێن و ببێته‌ هانده‌رێک بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌، گێڕانه‌وه‌ی مافی خوشک و برایانی ئێزدیمان و جێبه‌جێبوونی دادوه‌ری بۆ قوربانیان".

پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەوەدێت، رۆژی 15ی تەمووزی 2021 پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیی بە جینۆساید ناساند و لە کۆی 150 پەرلەمانتار 139یان دەنگیان بە بەڵێ دا، هیچ پەرلەمانتارێکیش بە نەخێر دەنگی نەدا و دەنگی بەتاڵیشی تێدا نەبووە.

ر.ر
Qaiwan
Qaiwan