کوردستانی

مەزڵوم کۆبانی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: عەفرین لە تاوانی جەنگ بپارێزن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم کۆبانی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی: عەفرین لە تاوانی جەنگ بپارێزن
مەودا میدیا-

فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، داوا دەکەن بە خێرایی پرۆسەی لەناوبردنی گۆڕەکان لە عەفرین بوەستێنرێن و شارەکە و دانیشتوانی لە تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی بپارێزرێن.

لە تویتێکدا مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەهەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و رایگەیاند "ھێزە داگیرکارەکانی تورکیا گۆڕی شەھیدان ھەڵدەدەنەوە کە لە پێناو بەرگریکردن لە شاری عەفرین شەھیدبوون،  پاشان راستیەکان دەشێوێنن و دەیخەنە بەردەم رای گشتی  جیھانی و دەڵێن ئەوانە گۆڕی بە کۆمەڵن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، داوا دەکەین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە خێرایی دەسپێشخەر بن لە وەستاندنی پرۆسەی لەناوبردنی گۆڕەکان، هەروەها داوا دەکەین عەفرین و دانیشتوانی لە  تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی بپارێزن. 

ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پرسی هەڵدانەوەی ژمارەیەک گۆڕ لە کانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن ژمارەیەک گروپی نزیک لەتورکیا بەڕێوەدەبرێت، بووەتە جێگەی نیگەرانی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوە.

ر.ر
Qaiwan
Qaiwan