کوردستانی

ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەی هیواوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەی هیواوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

نەخۆشخانەی هیوا هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، كە سەرەڕای پشووی رۆژانی جەژنی قوربان، بەڵام لەبەر نەخۆشەكان ئەوان دەوام دەكەن.

لە ئاگادارییەکدا نەخۆشخانەی هیوا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات "هەرچەندە رۆژی یەك شەممە پشووی فەرمیە، بەڵام ئێمە وەكو نەخۆشخانەی هیوا لەبەر بەرژەوەندی نەخۆشەكانمان بڕیارمانداوە، كە رۆژی یەك شەممە دەوامی فەرمی بكرێت و سەرجەم بەشەكان كراوەبن".

ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، تەواوی ئەم هەفتەیە لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكان پشووی فەرمی دەبێت بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan