کوردستانی

کامێرا جێگیرەکان دەکەونەوە کار

مەودا میدیا - سلێمانی |


کامێرا جێگیرەکان دەکەونەوە کار
مەودا میدیا-

هاتوچۆی سلێمانی لە بارەى شێواندنی کامێرایەک رایگەیاند، بکەرانی دەستگیردەکرێن و دەدرێنە دادگا و لە ماوەیەکی نزیکیشدا کامێرا جێگیرەکان دەکەونەکار.

سەعدوڵا محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا 17ی تەمووزی 2021 رایگەیاند "لە ماوەیەکی نزیکدا کامێرا جێگیرەکانی دیکەی سەر شەقامەکان لە سلێمانی دەخرێنەکار".

لە بارەی ئەو کامێرایەش کە شەوی رابردوو لە نزیک پردی کۆبانی بە بۆیاغ شێوێندرابوو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد "چەند جارێکی دیکە ئەو کامێرایە شێوێنراوە، بەڵام بەهۆی کامێراکانی چاودێرییەوە بکەرانی دۆزراونەتەوە و سزا دراون، بە دڵنیاییەوە ئەمجارەش دەیاندۆزینەوە و دەیاندەینە دەدگا".

شەوی رابردوو کامێرای هاتوچۆی پردی کۆبانێ لە سلێمانی بە بۆیاغی رەش شێوێنرا و شاشەکەى بە تەواو داپۆشرا.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan