کوردستانی

لە جەژندا پلەی گەرما دەگاتە 51 و تۆز و خۆڵ بڵاودەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە جەژندا پلەی گەرما دەگاتە 51 و تۆز و خۆڵ بڵاودەبێتەوە
مەودا میدیا-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند لە رۆژانی جەژندا لە هەندێک ناوچەی کوردستان پلەکانی گەرما دەگەنە 51 پلە و لە دووەم رۆژی جەژنیشدا خێرای با چالاک دەبێت و تۆز و خۆڵ بڵاودەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژى دووشەممە 19-07-2021 کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى گه‌رمى ساڵانە لەسەر هەرێمى کوردستان زیاتر دەبێت و دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى زیاترى پلەکانی گەرما".

ئاماژە بەوەشکراوە "لە رۆژانى سێ شەممە و چوارشەممە پلەکانی گەرما دەگەنە بەرزترین ئاست".

روونیشکراوەتەوە "ئێوارەى رۆژى چوارشەممە خێرایی با چاڵاک دەبێت و ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆز و خۆلێکی سوک هەیە" .

پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن "لە سنتەرى شارى هەولێر لە نێوان 46 – 48 پلە دەبێت، لە سەنتەرى شاره‌كاني سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە 44 – 46  پلە دەبێت" .

ئاماژە بەوەشکراوە "لە شارى کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان 47 – 51 پلە دەبێت" .

 

Qaiwan
Qaiwan