کوردستانی
قایمقامی سلێمانی ئامادەکارییەکانی رۆژانی جەژنی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی سلێمانی رایگهیاند، لە رۆژانی جەژندا کوشتارگەکان کراوە دەبن و تیمەکانی تەندروستی چاودێری و پشکنین بۆ ئاژەڵەکان دهكهن.
ئەمڕۆ شەممە 17ی تەمووزی 2017 له دیوانی قایمقامیهتی سلێمانی لیژنەی ئەمنی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەشێک لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کۆبوونەوە بۆ ئامادهكارییهكانی رۆژانی جهژنی قوربانی پیرۆز دواتر له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا قائیمقامی سلێمانی ئامادهكارییهكانی بۆ راگهیاندنهكان ئاشكراكرد.
ئاوات محهمهد، قایمقامی سلێمانی لە کۆنگرەکەدا رایگهیاند، بەرنامە و پلانی تایبەت بۆ رۆژانی جەژن و پێش جەژن و دوای جەژنیش دانراوە و لە مڕۆوە دەچێته بواری جێبهجێكردنهوه ههروهها لیژنە هاوبهشهکانی قایمقامیهت سهردان و پشكنینهكانیان له دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان چڕتر دەکهنهوه.

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ پاراستنی هاوڵاتیان، لیژنەی ئەمنی و فریاگوزاری و تەندروستی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک گۆڕستانەکانی سلێمانی و شوێنە گشتیەکان و سەیرانگاکان بڵاودەبنەوە و لە رۆژانی جەژن و دوای جەژنیش، بەو هیوایەی رووداوەکان کەم بکرێتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هەموو شوێنەکانی ئاژەڵفرۆشی تیمەکانی تەندروستی ئامادەدەبن تا بەشێوەیەکی تەندروست قوربانیكردنهكان بەڕێوەبچێت، هەموو لایەک ئەبێت هاوکار بین بۆجێبەجێکردنی سەرجەم رێکارەکان.
لە کۆنگرەکەدا باس لەوەش کراوە، کوشتارگەکان کراوە دەبن لە رۆژانی جەژندا و پزیشکانی ڤێتنەری لەو کوشتارگانە ئامادە دەبن بۆ پشکنینی ئاژەڵەکان و بەهەمان شێوە ئاگاداری پاراستنی ژینگەش دەبن، هەتا بەرێگایەکی تەندروستی پرۆسەکە بەرێوەبچێت.
ر.ر