کوردستانی

مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی سنورەکەی ئاگادارکردووەتەوە، مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی مامۆستایانی وانەبێژ، هەروەها هاوکاری مامۆستایان و فەرمانبەرە سوورییەکان بۆ مانگی نیسان و ئایاری ئەمساڵ دابەش بکەن.

ئەمڕۆ شەممە 17ی تەمووزی 2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا، سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی سنوورەکەی ئاگادارکردووەتەوە ''مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی وانەبێژ و هاوکاری مامۆستایان و فەرمانبەرە سوورییەکان بۆ مانگی نیسان و ئایاری ئەمساڵ دابەش بکەن".

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاگاداریی مامۆستایانی وانەبێژ دەکاتەوە کە مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت و دەتوانن وەریبگرن.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan