کوردستانی

بڕێک برنجی خراپبوو دەستی بەسەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕێک برنجی خراپبوو دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق لە بەردەوامی هەڵمەتەکانیاندا دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لـــه‌ 1200برنجــی خراپ بوودا گرتووە، هەروەها 100 پارچە شتومەکی دیکەی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لـە هەڵمەتە بەردەوامـــەکانی لیژنە هاوبەشەکــانی قایمقامییەتی قــه‌زای سەیدســادق سەردانــی ناو بـــازاڕ و سه‌رجـــــه‌م مـــارکێت و دوکانه‌کانـــی ناو قــه‌زاکـــه‌یان  کرد، بە تایبەت ئەو دوکــانانەی کـە شیرینی و نوقڵ و چکلێت دەفرۆشن و هاوڵاتیی لەئێستادا خواستێکی زۆری لەسەریەتی بەهۆی نزیکبوونەوە جەژنی قوربانی پیرۆزەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە 'لــە هەڵمەتەکـــەدا توانرا بــڕی زیاتر لـــه‌ 1200 هــه‌زار و دوو ســـه‌د کیلۆ برنجــی خراپ بوو له‌گـه‌ڵ زیاتر له‌ (100) پارچه‌ شتومه‌کی جـۆراو جۆری خراپبوو ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراو لە ناو دەبرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال