کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا- 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت به‌شێكی دیكه‌ له‌ هاوكاری لۆجستی هاوپه‌یمانان گه‌یشته‌ ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، ئاماژە بەوەشکراوە ئه‌م هاوكاریانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكاریانه‌ دێت، كه‌ وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان دابین كردووه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، به‌شێكی دیكه‌ له‌ هاوكاریه‌كانی هاوپه‌یمانان گه‌یشته‌ ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، كه‌ پێكهاتوون له‌ كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی لۆجستیی سه‌ربازی".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئه‌م هاوكاریانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكاریانه‌ دێت، كه‌ وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان دابین كردووه‌، بڕیاریشه‌ به‌رده‌وام بن، تاوه‌كو ته‌واوی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك بكرێن به‌ كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌لی نوێی سه‌ربازی سه‌رده‌میانه‌".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئه‌م پڕۆگرامی هاوكاری و پڕچه‌ككردنه‌ی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ و به‌رده‌وام هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆمه‌ك هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان كردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan