کوردستانی

لە دھۆک یەکێتی و گۆڕان کار بۆ زیادکردنی ژمارەی کورسییەکانیان دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دھۆک یەکێتی و گۆڕان کار بۆ زیادکردنی ژمارەی کورسییەکانیان دەکەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی چواری دهۆک و بەرپرسی بەشی ئامار و هەلبژاردنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت یەکێتی لە ئامادەکاریی بەردەوام دایە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژە بەوەشدەکات یەکێتی و گۆڕان دەیانەوێت ژمارەی کورسییەکانیان زیاد بکەن.

ناجی باکوزی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی چواری دهۆک و بەرپرسی بەشی ئامار و هەلبژاردنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێتی لە ئامادەکاریی بەردەوام دایە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دەیەوێت لە هەڵبژاردندا ژمارەی کورسییەکانی زیاد بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە لە دهۆک سەردانی گۆڕانمان کردووە بە مەبەستی ئامادەکردنی تیم و لیژنەی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی هەڵبژاردن، بۆئەوەی هەڵبژاردنێکی باش بەڕێوەبچێت و ژمارەی کورسییەکان زیاد بکەین".

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی چواری دهۆک و بەرپرسی بەشی ئامار و هەلبژاردنی یەکێتی باسی لەوەشکرد "گرنگە یەکێتی و گۆڕان کارێک بکەین کە لە داهاتوودا حزبەکانی دیکەش وەک ئێمە بیر لە هاوپەیمانێتی بکەنەوە".

بڕیارە لە مانگی 10ی 2021 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم حزبەکان ئامادەکاریی دەکەن بۆ پرۆسەی بانگەشە و هەڵبژاردن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan