کوردستانی
خۆڵ بەسەر کرێکارێکدا دەکەوێت و گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتووی قەزای کەلای بەهۆی ئەوەی خۆڵ بەسەر کرێکارێکدا دەکەوێت لەکاتی کاردکردن لە کۆگایەکدا گیانلەدەستدەدات.
.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 17ی تەمووزی 2021 لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بەناحیەی قۆرەتوو کرێکارێک بەناوی (حەسەن حسێن عەلی) لەدایکبووی 1970 دانیشتووی گوندی باریکە لەکاتی کارکردندا لە کۆگایەک خۆڵ دەکەوێت بەسەریدا و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی شایەتحاڵەکان بە رافیعە خۆڵیان گواستووەتەوە فەردەیەک خۆڵ لە رافیعەکە بەربووەتەوە و کەوتووە بەسەر ناوبراودا، لەئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و خاوەنی کۆگاکەش بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 411 بەندکراوە".
س.س