کوردستانی
نوێترین زانیاری لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە ماڵی سلێمان هەڵشۆیی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی راپەڕین راگه‌یاند، 16 فیشەك ئاراستی ماڵێک کراوە، کە کەسوکاری سلێمان هەڵشۆیی تێدا دەژین.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "ئه‌مشه‌و کەسێك لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزی و بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی لە ماڵێك کرد، کە ئەو خانووە خێزان و خانەوەدەی سلێمان هەڵشۆیی تێدا ده‌ژین و دوای رووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی ته‌قه‌كردنه‌كه".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت شوێنەواری 16 فیشەك له‌سه‌ر دیواره‌كانی خانووەکە هەیە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێ نەکەوتووه‌تەوە و لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
باس لەوەشکراوە، پۆلیس هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه ئاشكرا بكات.
جێی ئاماژه‌یه، سلێمان ئیسماعیل سلێمان ناسراو به سلێمان هه‌ڵشۆیی، له مانگی کانوونی یەکەمی 2020ی مایه پوچبوونی خۆی راگه‌یاند، به وته‌ی به‌شێك له‌وانه‌ی قه‌رزیان لای سلێمانه، ئه‌و بازرگانه به‌شێوازی قیست ئۆتۆمبێل، ده‌مانچه، ئاژه‌ڵ و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی وه‌رگرتوه و پێی وتون، دوای چه‌ند مانگێك پاره‌یه‌كی زیاتریان ده‌داتێ.

ر.ر