کوردستانی

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆتایهێنان بە لێبڕینی مووچە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەبارەی کۆتایهێنان بە لێبڕینی مووچە
مەودا میدیا-

وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند، تا کۆتایى ئەم هەفتەیە بڕیارى کۆتایى له‌باره‌ى لێبڕینى مووچه‌وه‌ ده‌درێت.

 لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی پارتی جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ریگەیاند"وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم سه‌رقاڵى کۆکردنه‌وه‌ى داهاته‌ بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ و هه‌موو هه‌وڵى حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه‌ لێبڕینى مووچه‌ نه‌هێڵێت."

جەختی لە وەشکردەوە "کارى له‌ پێشینه‌ى حکومه‌ت دابه‌شکردنى موچه‌یه‌ به‌بێ لێبڕین، به‌مه‌رجێک به‌غدا به‌رده‌وام بێت له‌ ناردنى 200 ملیار دیناره‌که‌، نه‌ک مانگێک بدرێت و دواتر به‌ربه‌ستى بۆ دروستبکرێت."

 بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا 25 ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت و رێژەی لێبڕینی مووچە تا ئەم ساتە 21٪ دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە له‌ دواى چه‌ند مانگێک له‌ ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم بە هۆکاری قەیرانی دارایی و کەمی داهات، لێبڕینى مووچه‌ به‌رێژه‌ى 21٪ ده‌ستیپێکرد.
ر.ر

Qaiwan
Qaiwan