کوردستانی

کارەبای هەرێم و عیراق بە تورکیا دەبەسترێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەبای هەرێم و عیراق بە تورکیا دەبەسترێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، عیراق بڕێک کارەبای لە تورکیا کڕیوە و لە رێگەی تۆڕی کارەبای هەرێمەوە دەگوارێتەوە و سوودی بۆ هەرێمی کوردستانیش دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ی تەمووزی 2021، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە" عیراق بڕە کارەبایەکی لە تورکیا کڕیووە، کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕدەبێت و بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر تۆڕی گواستنەوەی هەرێمیش چارەسەر دەبێت".

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کارکردن لە پڕۆژەی گواستنەوەی ھێڵی 400 KV تورکیا – عیراق بەردەوامە و لەلایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێ دەکرێت.

 سەرەڕای ئەوەی کە عیراق خاوەنی بڕێکی زۆر لە نەوتی خاو و غازی سروشتییە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەی کەمی کارەبای وڵاتەکەی چارسەربکات.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال