کوردستانی
ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ ئەوانەی بەنیازی قوربانی کردنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، لە پێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون و سەلامەتی هاوڵاتیان بەهۆی ئەوەی کە ئەم جۆرە نەخۆشیە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، پێویستە ئەو ئاژەڵەی دەکرێتە قوربانی نەخۆش نەبێت و قڕنە و گەنەی نەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ی تەمووزی 2021 وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە چەند رێنماییەک دەکات بۆ بەرچاو روونی ئەو هاووڵاتیانەی خوازیاری قوربانی کردنن بەبۆنەی جەژنەوە، بەتایبەتی دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون(الحمی النزفیة) لە عێراق.
وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری ئەوەشی خستووتەڕوو، لەبەر هەبوونی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە عیراق، هەرچەندە تا ئێستا لە کوردستان ئەم حاڵەتە بەدی نەکراوە، لە پێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە و سەلامەتی ئێوە بەهۆی ئەوەی کە ئەم جۆرە نەخۆشیەکە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وبەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و فێترنەری بەپێویستی دەزانێت کە ئەم رێنماییانەی خوارەوە بۆ بەرچاو روونی زیاتری بەڕێزتان بلاو بکاتەوە :
یەکەم: ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت دەبێت تەندروست بێت و قڕنە و گەنەی لەسەر نەبێت.
دووەم: ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەردەبڕدرێت، تاکو پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابین لە تەندروستی گۆشتەکە.
سێیەم: گۆشتی قوربانی لە ناو کیسی شەفاف دابەش بکرێت و دەبێت کیسەکە خاوێن و نوێ بێت .
چوارەم: سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و کۆڵان هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان و پیس بوونی ژینگە، هەروەک دیاردەیەکی ناشارستانیە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە چەند حاڵەتێکی نەخۆشی خوێن بەربوون (الحمی النزفیة)لە عێراقدا تۆمار کراوە.
چوارەم: سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و کۆڵان هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان و پیس بوونی ژینگە، هەروەک دیاردەیەکی ناشارستانیە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە چەند حاڵەتێکی نەخۆشی خوێن بەربوون (الحمی النزفیة)لە عێراقدا تۆمار کراوە.
پێنجەم: لە کاتی وەرگرتنی گۆشتی قوربانی راستەوخۆ بەکاری مەهێنه و بیست چوار کاتژمێر لە ساردکەرەوەی بهێڵەوە.
شەشەم: لە کاتی دەستکاری کردنی گۆشت و لاشەی ئاژەڵ دەستکێش بەکار بهێنە.
حەوتەم: ئەگەر گومانت لە گۆشتی ئاژەڵی قوربانی هەبوو پەیوەندی بە لێژنەکانەوە بکە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، چەند حاڵەتێکیان لە تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون تۆمارکراوە کە نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و تا ئێستا هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکی نییە و لە 60% تووشبووان گیانلەدەستدەدەن.
ر.ر