کوردستانی

هەموو ئەم ئۆتۆمبێلانە دەستیان بەسەردادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەموو ئەم ئۆتۆمبێلانە دەستیان بەسەردادەگیرێت
مەودا میدیا-

هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی کۆبوونەوە و رایانگەیاند، هەڵمەتێک دەست پێدەکەن بۆ دەستبەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەرپێچی یاساییان هەیە و بەگوێرەی بڕیارەکە، دەستبەسەرداگرتن ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێلەکانیش دەگرێتەوە. 

یەکشەممە 18ی تەمووزی 2021 سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە مڕۆوە تاوەکو هەفتەیەکی دیکە مۆڵەت دەدرێت بەو شۆفێرانەی کە تابلۆکانیان ساختەن یاخود جام رەشن یاخود ژمارەی رەشی بێ سەرەتان و دواتر دەستیان بەسەردا دەگیرێت".

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی جەختیشیکردەوە "لە 18ـی ئەم مانگە تاوەکو 24ـی مانگ مۆڵەت بەو کەسانە دەدرێت، دواتر ئەگەر بیانبینن لەسەر شەقامەکان، بەپێی یاسا رووبەڕوی دادگایان دەکەینەوە". 

لای خۆشییەوە سەعدوڵا عەزیز بەڕێوبەری پۆلیسی هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی رایگەیاند "بڕیاری دەست بەسەرداگرتن ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێلەکانیش دەگرێتەوە و هیچ کەس بەڵێنی ئەوەی پێ نەدراوە کە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەستی بەسەردا نەگیرێت". 

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ناوشار ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای ئەو ماوەیەی کە دیاریکراوە هەڵدەسن بەدەستبەسەردا گرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە پێشێلکاریی دەکەن".

ئەوەشی خستەڕوو، جامڕەشکردنی ئۆتۆمبێل بەداواکاری فەرمی رێگەپێدراوە و رێژەی رەشکردنەکەشی بەپێی داخوازی شۆفێر خۆیەتی، بەڵام رێگە بەدیاردەی نایاسایی نادەین.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan