کوردستانی

دوو بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بەندکراوی کورد لە سێدارە دران
مەودا میدیا-

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی دوو بەندکراوی خەڵکی شاری ئورمیەی رایگەیاند کە رۆژی هەینی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابوونەوە.

بەپێی راپۆرتیكی بڵاوکراوەی ڕرێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی تەمووزی 2021  سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی "بابەک ئەسڵانی و موحسین ئەسڵ حوسێنی" کە لە بەندیخانەی ئورمیە راگیرابوون جێبەجێ کراوە.

وەک ئاماژەی پێدراوە، ئەو دوو بەندکراوە هەشت ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوون و سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.


س.س
Qaiwan
Qaiwan