کوردستانی
" پێشبینی هاتنی زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار دەکەیەن لەم جەژنەدا "
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتهبێژى دهستهى گهشتوگوزارى ههرێمى كوردستان رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکانمان تەواو کردووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران بۆ رۆژانی جەژنی قوربان.
نادر رۆستى، وتهبێژى دهستهى گهشتوگوزارى ههرێمى كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵانە دەستەى گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتییەکانى گەشتوگوزار لە بۆنە و جەژنەکان ئامادەکارى دەکەن بۆ پێشوازى لە گەشتیاران، بۆ ئەم جەژنەش ئامادەکاریی باشمان کردووە".
لەبارەی پێشبینی ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لەم جەژنەدا روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن رایگەیاند "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ساڵی رابردوو گەشتیارمان نەبووە، هەربۆیە پێشبینی دەکەین لەم جەژنەدا ژمارەى هاتنى گەشتیاران زۆر زیاتربێت لە ساڵی 2019 کە ئەوکات لە رۆژانى جەژنى قورباندا 240 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم دەکرد".
سەبارەت بە ئەو گەشتیارانەی روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، (85 بۆ 90%)ى ئەو گەشتیارانە عەرەبن و گەشتیارى شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عیراقن، هەروەها وتیشی، کەمینەیەکیش لە رێگەى دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە لە دەرەوە روو لە هەرێم دەکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە تەنها دوو رۆژی ماوە بۆ جەژنی قوربان، بەو هۆیەشەوە ساڵانە لە جەژن و بۆنەکاندا ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری عەرەب روو لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ر.ر
ر.ر
بیروڕا



