کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەکی دا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد حکومەتی هەرێم بڕی 13.040,000,000 سیازدە ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ رووبەروو بونەوەی دیاردەی ووشکەساڵی، ئاراستەکردنی پاکێجی پێشنیار و چارەسەری و داواکاریەکان بۆ بەردیدی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەم مەبەستە لە رێکەوتی 2021/7/12 بە فەرمانی ژمارە (8439) سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی رەزامەندی داوە لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی بڕی 13.040,000,000 سیازدە ملیار و چل ملیۆن دینار".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو پارەیە بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بە پێی کارە ئەنجام داراوەکان و رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەست لەگەڵ حکومەت خەرج دەکرێت".
س.س

بیروڕا