کوردستانی
هەرێمی کوردستان و بەغدا دوو لیوای هاوبەش پێکدەهێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت جوڵەکانی داعش مەترسییان دروستکردووەتەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییەش پێویستە ھەماھەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق ھەبێت.
سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "دوای ئەوەی ناوەندەكانی هەماهەنگی هاوبەش (مركز التنسیق المشترك) لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و پێشمەرگە دەستبەكاربوون ، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراقی پێكبهێنرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "گروپی داعش لە (كەركوک، خانەقین، دیالە، سەڵاحەددین، ئەنبار و رۆژئاوای موسڵ) تا دێت کردەکانیان زیاتر دەكەن و بەوهۆیەشەوە، ھاوپەیمانان و ھەرێمی كوردستان و عێراقیش گەشتوونەتە ئەو بڕوایەی جوڵەکانی داعش مەترسییان دروستکردووەتەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییەش پێویستە ھەماھەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق ھەبێت".
باسی لەوەشکرد "بەرەو پێشچوونی باش لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لەئێستادا گفتوگۆ لەسەر (پڕچەككردن و مووچە و پەیكەربەندی) دوو لیواکە دەکرێت و ئەوان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو ھێزانەی بۆ ئەو دوو لیوایە دیاریکراون ئامادەیانکردوون".
س.س

بیروڕا