کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی هەولێر
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی لێدوانی سزادراوێکی چاکسازی گەورانی هەولێر بۆ کەناڵێکی راگەیاندن سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی ئەو بەندیخانەیە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "لەماوەی ڕابردوو یەکێک لە سزادراوانی ناو چاکسازی  گەورانی هەولێر لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لێدوانی بۆ کەناڵێکی راگەیاندن دابوو بۆیە لێرەوە ئێمە دەمانەوێت ڕوون کردنەوەیەک بدەین و سەرلەبەری ئەو زانیاریە ناڕاستانەی نێو ئەو لێدوانەی ناوبراو ڕەت بکەینەوە بۆئەوەی راستی نەشێوێندرێت و ڕای گشتی لێ ئاگاداربێت کە بابەتەکان بەم شێوەی خوارەوەن: 

- لە چاکسازی گەورانی هەولێر لە ئێستادا کەمتر لە (290) سزادراو بوونی هەیە پێچەوانەی ئەوەی ئەو سزادراوە باسی دەکات کە سەرووی 400 سزادراو بێت کە ئەم زانیاریە تەواو دوورە لە راستی.

- دەربارەی ئەو سزادراوانەی کەوا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون خۆشبەختانە لەئێستادا قۆناغی کەرەنتین (14) رۆژییان  تێپەراندووە و تەندروستیان جێگیرە وەک هەموو سزادراوانی تر.

- بۆ زانیاری رای گشتی و خانەوادەی بەڕێزی سزادراوان بە تایبەت  لەناو چاکسازی گەورانی هەولێر  بنکەیەکی تەندروستی کە تاقیگە و دەرمانخانەیەکی تەواو  لەخۆ دەگرێت لەگەڵ ستافێکی تەندروستی بۆ زۆربەی بەشە پزیشکیەکان بوونیان هەیە کە بەردەوام هەماهەنگن و لەسەر هێڵن  لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی وەک مانگی سوور و خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ زیاتر چاودێری کردنی باری تەندروستی و دەروونی سزادراوان و دابین کردنی پێداویستی بۆ سزادراوان.

- هەر لەناو چاکسازی گەورانی هەولێر هەموو خزمەت گوزاریە تەندروستی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ سزاداراوان بەردەست کراوە وەک بوونی مارکێت بۆ بەردەست خستنی پێداویستیەکانیان و دابین کردنی شوێنی حەوانەوە پاڵپشت بەسیستەمی ساردی و گەرمی بە ستانداردی هەموو چاکسازیەکانی ناوچەکە و جیهان و لەگەڵ سێ ژەم خواردنی تەندروست لەژێر چاودێری لیژنەی تەندروستی، هەروەها بەشێوەیەکی بەردەوام لەئێستادا سزادراوان دەتوانن لە رێگەی تەلەفۆن پەیوەندی بە کەس و کاریان بکەن و گرنگی تەواو بەلایەنی تەندروستی و دەروونیان دراوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan