کوردستانی
باندێکی بازرگانیکردن بە دراوی ساختە و شوێنەوار دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى شارەزوردەستگیرکردنى باندێکى بازرگانیکردن بە دراوى ساختە و دەرمان شوێنەوار راگەیاند، هەروەها دەستیش بەسەر بڕێک دراوی ساختەدا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى شارەزوردەستگیرکردنى باندێکى بازرگانیکردن بە دراوى ساختە و دەرمان شوێنەوار راگەیاند، هەروەها دەستیش بەسەر بڕێک دراوی ساختەدا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە " لە 13ی ئەم مانگەدا هێزه‌كانمان له گوندی سۆسه‌كانی شاره‌دێی ته‌وێڵه تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (ب . و . ح) به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به پێی ماده‌ی 240 ده‌ستگیركرد كه ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگری له جۆری (توێتا لاند گرۆزر پیكاب تاك ) پێبووه و ده‌رمانی ته‌ندروستی به‌قاچاخ هه‌ڵگرتبوو دوای پشكنین ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباره‌كه بری دوو ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتاو پێنج هه‌زار دیناری عیراقی و هه‌زار و دوسه‌د دۆلاری ئه‌مریكی ساخته و ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌تی پێبووه".
لە بەشێکى تر‌ى راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە "15ی ئەم مانگە دوای گه‌شتنی زانیاری بە هێزه‌كانمان له گوندی گریانه، توانیان شه‌ش تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن كه سێ له‌و تۆمه‌تبارانه دانیشتووی پارێزگای سلێمانین، تۆمه‌تباره‌كان ئامێرێکی دۆزه‌ره‌وه‌ی شوێنه‌واریان پێبووه و له سنووری ئه‌و گونده به‌دوای شوێنه‌واردا گه‌ڕاون بۆیه دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه و لێكۆلینه‌وه به‌رده‌وامه".
س.س
س.س
بیروڕا



