کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە روودانی کارەسات دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەوەدا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری لە روودانی کارەسات دەدات بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا و پێشنیازیان داوەتە لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بە دۆخەکە.
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات "بەداخەوە لەم دواییە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا سێ هێندە زیادی كردووە و ئامارەكان ترسناكە و پێشبینی هەزاران تووشبووی رۆژانە دەكرێت لە داهاتوودا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەوەی كە بەدی دەكرێت سستبوونێكی تەواوە بە پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە هەموو شوێنەكان، ئەگەر بەریەككەوتن كەم نەكەینەوە ئەوا كارەسات بەڕێوەیە، ئێمەش بەدەرنین لە وڵاتانی دەوروبەر كە چۆن بەهۆی دۆخی كۆڕۆناوە دەناڵێنن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەی ئەنجامداوە و پێشنیازەكانی داوەتە لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بەم دۆخە و گرنگترین رێكارەكان كە پێویستە بگیرێنەبەر لە رۆژانی داهاتوو .
دووپاتیشی کردووەتەوە "تكایە با لە رۆژانی داهاتوو پابەندبین بە رێنماییەكان و ماسك ببەستین و قەرەباڵغی كەم بكەینەوە".
ر.ر
بیروڕا



