کوردستانی

پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن دیاریکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تەمووزی 2021 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڕی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن ئاشکرا کرد و رایگەیاند "وەزارەتی كارەبا بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.

ئەوە لەکاتێکدایە بە پێی راگەیەندراوەکانی پێشوی وەزارەتی کارەبا، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا ھەیە.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال