کوردستانی
گەشتوگوزاری سلێمانی پلانی گهشتیاری بۆ رۆژانی جەژن راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگهیاند، ئامادهكاریان بۆ جهژن كردووه و سەرجەم لیژنەکانی گەشتیاری شاری سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەری پشكنینەکانیان بۆ هاوینەهەوار و سەیرانگا و هەموو شوێنەکانی خاوەن مۆڵەتە گەشتیارییەکان چڕدەکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تەمووزی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، ژمارەیەکی زۆر لە میوان و گەشتیاران سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو ژمارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پلانی پێویستمان داناوە و سەرجەم لیژنەکانی گەشتیاری شاری سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەری پشكنینەکانیان بۆ هاوینەهەوار و سەیرانگا و هەموو شوێنەکانی خاوەن مۆڵەتە گەشتیارییەکان چڕدەکەنەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، سەنتەری زانیاری له رۆژانی جەژن و دواتر لە رێگەی هێڵێكی گەرمەوە زانیاری پێویست پێشکەش بە گەشتیاران دەکەن، لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە 07725120235 و هەروەها هەماهەنگی تەواو له نێوان گەشتوگوزار و بازگە و دەروازە و فڕۆکەخانە دروستکراوە بۆ ئاسانکاری زیاتر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی باسی لەوەشکردووە، تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی گەشتوگوزاری پارێزگاكان بۆ هەر ئاسانكاری و هەماهەنگی و چارەسەری کێشەکان لە پەیوەندی بەردەوام دەبن.
جەخت لەوەش دەکاتەوە، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی راستەوخۆ سەرپەرشتی و بەڕێوەچوونی کارەکان دەکات، پەیوەندی و ئاسانکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ هەموو لایەنە کارگێڕییە پێویستەکان بۆ هاتن و رۆشتنی میوان و گرووپە گەشتیارییەکان لە سەنتەری شار و دەرەوەی شارەکانهوه.
ر.ر

بیروڕا