کوردستانی
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا کوڕ و باوکێک سوتان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند، کاتژمێر 2:20 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە بە هەبوونی ئاگرێک لە گەڕەکی شۆڕش، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت ئاگر لە نهۆمی دووەمی ماڵێک کەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە دوو ئەندامی خێزانەکە سووتاون و یەکێکیان کە لەدایکبووی 1990ە گیانی لەدەستداوە و ئەندامێکی دیکە کە باوکی هەمان هاوڵاتییە و لە دایکبووی 1973یە، بە رێژەی %40 سووتاوە.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە باسی لەوەکرد "لە ئێستادا تیمەکانمان بە هاوکاری تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری درووستبوونی ئاگرەکە".
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە باسی لەوەکرد "لە ئێستادا تیمەکانمان بە هاوکاری تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری درووستبوونی ئاگرەکە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تەنها لە ماوەی ئەم 19 رۆژەی مانگی تەمووز چوار کەس بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سوتاون و گیانیان لەدەستداوە، هەر بۆیە دوای لەهاوڵاتیانکرد زیاتر هۆشیاربن، بۆ ئەوەی تووشی رووداوی دڵتەزێن نەبن.
ر.ر
بیروڕا



